کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارازیت خستنەسەر کوردکاناڵ پاش ڕاگەیاندنی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات لە لایەن ڕێژیمەوە

14:30 - 2 خەرمانان 2722

سەرەڕای کەشێکی ئەمنییەتی و میلیتاریستی لە کوردستان و پارازیت خستنە سەر کوردکاناڵ و لاوازکردنی ئینترنێت خەڵکی کوردستان بە گوڕو تینێکی لەبڕاننەهاتوو بەردەوامن لە دەربڕینی شادی و خۆشحاڵی و چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغیی بە بۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتەوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرای حیزبی دێموکرات لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بە چالاکیی تەبلیغی و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان خۆشی خۆیان بە بۆنەی یەکگرنەوەی دێموکراتەکان دەربڕیوە و کۆماری ئیسلامیی ئێرانی‌ش ترسی لێنیشتووە و لە بێ دەسەڵاتیی‌دا پارازیتی خستووەتە سەر تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ و بە گشتی ئینتێرنێتی شارەکانی بە ڕادەیەک لاواز کردووە کە نەتوانرێ هیچ وێنە و ڤیدیۆیەک بگوازرێتەوە. سەرەڕای هەموو پەلەقاژەیەکی کۆماری ئیسلامی، خەڵکی ڕووناکبیری کوردستان بێ گوێدان بە هەڕەشەکانی ڕیژیم و دەزگا سەرکوتکەرەکانی، بەردەوام لە خەمی دۆزی نەتەوەیی و ڕێکخستنی نێو ماڵی خۆیان‌دا بوون و لە نوێترین هەڵوێستیان‌دا دەرکەوت کە بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات لە هەموو شارەکانی کوردستان سەرەڕای ڕێگرییی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، چالاکیی تەبلیغیی، بڵاو کردنەوەی نوقڵ و شیرینی و هەڵپەڕکێ و شایی ئەو ڕۆژەیان بەرز و پیرۆز نرخاند.