کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی ئەویندارانی ڕێبازی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزب لە ناوچەی هەوشار

14:34 - 2 خەرمانان 2722

دڵسۆزان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ئاواییەکانی ناوچەی هەوشار بە بۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دێموکرات پەیامی پیرۆزباییان پێشکەش بە حیزب کرد و پەیمانی بەردەوامییان لە پشتیوانیی حیزب و خەباتە ڕەواکەی دووپات کردەوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، لە ئاواییەکانی؛ گۆزەبڵاخ، سەفاخانە، قۆزڵوو، مەمەر، ساینجووت، کارێز، حەسەنلوو و سووروساتی حەماسەخوڵقێنی پێشمەرگە، شۆڕشگێڕانی ڕێبازی شەهیدانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دێموکرات پەیامی پیرۆزباییان پێشکەش بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد و بەڵێنیان دا کە لەسەر ئەو رێبازە پیرۆزە تا سەرکەوتن و کاتی ئازادی بەردەوام بن لە خەبات بە دژی داگیرکەرانی نیشتمان. لاوانی شۆڕشگێری ناوچەی هەوشار و شاری سایەنقڵا، بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، لە پەیامەکەیاندا وێڕای پیرۆزبایی و دەربڕینی خۆشیی خۆیان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزب، هیوایان خواست کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران شێلگیرانەتر لە جاران لە هەمبەر مافە ڕەواکانی گەلەی کورد بەگژ دوژمنان و داگیرکەراندا بچنەوە و بەڵێنیشیان دووپات کردەوەتە کە وەکوو رێبوارانی ڕێگای شەهیدانی حیزب و گەڵ تا سەرکەوتن ڕێبواری ئەو ریگە پیرۆزە دەبن.