کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی شەپۆلی پیرۆزبایی حیزب و لایەن و ڕێکخراو و کەسایەتییە سیاسیی و فەرهەنگییەکانی کوردستانی و ئێرانیی بۆ حیزبی دێموکرات

14:51 - 2 خەرمانان 2722

کۆمەڵێکی بەرچاو لە حیزب و لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکانی کوردستانی و ئێرانی بە بۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتەوە پەیامی پیرۆزبایی خۆیانیان ئاراستەی حیزبی دێموکرات کرد. یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان لەم قۆناغە هەستیارەدا و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لەسەر خەبات و بزاڤی سیاسیی کوردستان و ئێران شەپۆلێکی بەربڵاوی پەیامی پیرۆزبایی و دڵخۆشیی حیزب و لایەن و کەسایەتییە سیاسیی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستانیی و ئێرانیی بەدواوە بوو کە ئاراستەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرا. لە سەرجەم ئەو پەیامگەلەدا گرینگیی ئەو هەنگاوەی دێموکراتەکان و هەستیاریی ئەم قۆناغەی خەبات خرایە بەرچاو و کاریگەرییەکانی لەسەر داهاتووی سیاسیی کوردستان و ئێران بەرچاو و ڕوونبوو ئەو حیزب و لایەن و کەسایەتیگەلەی کە تا ئێستا پەیامی پیرۆزباییان ناردووە بریتین لە: کۆمەڵەی شورشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ، یەکیەتیی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان، پارتی سەربەستی کوردستان، موجاهێدینی خەلق، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بزووتنەوەی گۆڕان، حیزبی شیوعی کوردستانی عێراق، ستافی بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان لە دەروەی وڵات، خەڵکی قارەمان وشەهید پەروەری نییەر، وەشانخانەی ٤٩ کتێب، مەلا محەممەد جوانڕۆیی و هەروەها هونەرمەند ۆ هوزانڤان شەڤگەر زارا لە وڵاتی سوئید.