کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی لە سنە و ناوچەی لەیلاخ بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات

15:45 - 2 خەرمانان 2722

ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە و ناوچەی لەیلاخ بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوولایەنی دێموکرات پەیامی پیرۆزباییان پێشکەشی حیزبی دێموکرات کرد. دەقی پەیامەکە: پاش شانزدە ساڵ لێکتەرازان و دابڕان ماڵە گەورەکەی دێموکرات جارێکی دیکە بە هەوڵ و هێمەتی ڕوڵەکانی دێموکرات بونیات نرایەوە، ئەم سەرکەوتنە مێژوییە بە هەموو خەڵکی کوردستان بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان ، بەندکراوانی سیاسی، لە چاڵە ڕەشەکانی کوماری پەت و سێدارە لە هەموو ڕێبەرایەتیی حێزبەکەمان لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزب، لایەنگران و پێشمەرگەکان و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان هەزاران جار پیروز بێت. ئەمڕو لەوپەڕی خۆشی و شادیی بێ وێنەدا شایەتی ئەم دەسکەوتە گەورەین، ئومید و هیوا جارێکتر گەڕاێەوە نیو دڵی خەڵکی کوڵنەدەری کوردستان و شادی لە سیمای هەموو تاکێکی کورد بە ڕوونی دیارە، بەو هیوایە ئەم یەکگرتنەوەیە ببێتە هەوێنی یەکرێزی هەموو حیزبە سیاسیەکانی کوردستان. ئێمە وەک ئەندامان و دڵسوزانی حیزب لە ناوچەی لەیلاخ، پیروزبایی خۆمان بە چاوێک پڕ لە فرمیسکی شادی، پێشکەشی هەر هەموو تاکی کوردی نیشتمانپەروەر لە ڕوژهەڵات دەکەین و پەێمان نوێ دەکەینەوە شێلگیرتر لە جاران هاوکار و پشتیوانی حیزبە خوشەویستەکەمان بین. هەر وەها ئەندامان و دڵسۆزانی دێموکرات لە شاری سنەی قارەمان، بەبۆنەی جەژنی یەکڕیزی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات، بە بڵاوکردنەوەی نوقل و شیرینی و وێنەی شەهید مەهدی بامناوەیی پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە کە تا گەیشتن بە ئامانجی پیرۆزییان درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازیان بن.