کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی خەڵکی گوندی تیلەکۆ بەبۆنەی یەکگرتنەوی دوو لایەنی دێموکرات

16:14 - 2 خەرمانان 2722

خەڵکی گوندی "تیلەکۆ" سەر بە شاری کامێران لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆیان بەبۆنەی یەکبوونەوەی دوو لایەنی دێموکرات بۆ حیزبی دێموکرات نارد. لەو پەیامەدا هاتووە ئێمە خەڵکی گوندی "تیلەکۆ" پیرۆزبایی خۆمان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات لە گەلی شۆڕشگێڕی کوردستان و هەموو کادر و پێشمەرگە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات دەکەین و جێگای هەموو شەهیدانمان سەوزە و لەنێو دڵماندایە. بێگومان لە هەر بارودۆخێکدا تەنیا یەکگرتنەوە دەبێتە هەوێنی سەرکەوتن و گەیشتن بە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئەو یەکگرتنەوەیە جێگای خۆشحاڵییە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. لەمەو بەدواوە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لاپەڕەیەکی تری خەباتی بەهێزتر و بە یەکگرتوویی زیاتر درێژە بەخەبات و تێکۆشان دەدات. هــــەربژین گوندی تیلەکۆ ـ کامێران