کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی گوندەکانی "نێ" و "نسڵ" لە ناوچەی مەریوان پەیامی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

16:15 - 2 خەرمانان 2722

بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات، لاوانی گوندەکانی "نێ" و "نسڵ" لە ناوچەی مەریوان پەیامی پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی خەڵکی کوردستان و هەموو خەباتکارانی ڕێگای ڕزگاری کرد. لاوانی شۆڕشگێڕی گوندی "نێ" بەبۆنەی بە ئەنجامگەیاندنی پرسی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی ڕێبەرایەتیی حیزبی تێکۆشەری دێموکرات کردووە. ئەوان هەروەها پەیمانیان نوێ کردووەتەوە کە هەروا شێلگیرانە لە خەبات و کۆڵنەدان بۆ ڕزگاریی خاک و نەتەوە بەردەوام دەبن. هەروەها هیواشیان خواستووە کە ئەو یەکگرتنەوەیە گوڕ و تینێکی زیاتر بە خەباتی ڕۆژهەڵات ببەخشێ و ئامادەیی خۆشیان بۆ هەر جۆرە چالاکییەک نیشان داوە. لەلایەکی دیکەوە لاوانی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی گوندی "نسڵ" بەو بۆنە پیرۆزەوە سڵاو و پیرۆزبایی تایبەتی خۆیان ئاراستەی گیانی پاکی شەهیدان لە سەرەوەی هەموویان قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی و کادر، پێشمەرگە و ئەندامانی ڕێبەرایەتیی حیزب و گەلی کوردستان بەگشتی کردووە. ئەوان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان سەبارەت بەو پرسە، ئامادەیی خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی هەر جۆرە چالاکییەک نیشان داوە.