کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری دەسبەسەر کراوان و حوکم دراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە مانگی ڕابردوودا

14:08 - 3 خەرمانان 2722

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماری دەسبەسەر کراوان و حوکم دراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە مانگی گەلاوێژی ڕابردوودا بڵاو کردەوە. بە پێی ئاماری خۆڕاگریی، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیاد بوون دایە کە بە داخەوە بەندکراوانی سیاسی سەرەڕای ئەوەی کە هیچ مافێکی ئینسانیان بۆ لەبەر چاو نەگیراوە، بە بەردەوامی ڕۆژانە دەخرێنە ژێر ئەشکەنجە و فشارە ڕوحی و ڕەوانییەکان کە ئەوەش وا دەکات پەنا بۆ مانگرتن و تەنانەت خۆکوشتن دەبەن کە دەتوانین لە تازەترین ئەو پێشێلکارییانە فشارەکانی دەزگا ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی بە سەر ژنە بەندکراوی سیاسی کورد سوعدا خەدیرزادە بکەین کە پەنای بۆ خۆکوشتن لە ڕێگای خۆهەڵواسین برد. هەموو ئەوانە ئەوەمان پێدەڵێن کە بەندکراوانی سیاسی چەندە لە ژێر گوشار و ئەشکەنجە دان،هەر بەو پێیەش ڕۆژانە ئاماری ئەو کەسانەی کە لە کوردستان دەسبەسەر دەکرێن و حوکمی بەندکرانیان بەسەر دا دەسەپێندرێ لە زیادبووندایە. بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوو دا، واتە مانگی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی ٥٢کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ ڕژیم دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم کراون کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە. لە مانگی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی ١٤کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر یەک بە ٢٠ساڵ بەندکرانی تەعزیری و ٥ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراو و ٦٠ میلیۆن تمەن پێبژاردن سزا دراون.