کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەورەترین و بەربڵاوترین چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات لە شاری سنە

14:13 - 3 خەرمانان 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەشاری سنە، بەبۆنەی یەکڕیزی و یەکبوونی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات گەورەترین چالاکیی تەبلیغییان لە ئاست هەموو شارەکانی کوردستاندا بەڕێوە برد و هەموو گەڕەک و شەقامەکانی ئەو شارەیان بە دروشم و وێنە و تراکتی حیزبی و پیرۆزبایی ڕازاندەوە . بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لە ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بە ناوەندی ڕاگەیاندن گەیشتووە، ئەندامان، لایەنگران ودڵسۆزانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە، بەبۆنەی یەکڕیزی و یەکبوونی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات، لەهەموو شەقام و گەڕەکەکانی شاری سنە گەورەترین و بێ وێنەترین چالاکیی تەبلیغییان لە ئاست ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە بردووە. ئەندامانی چالاک، دڵسۆز، هەڵسوڕ و وەفادار بە ڕێبازی پڕ لە سەروەری وشانازیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنە بە مەبەستی خۆشحاڵیی دەربڕین بۆ یەکڕێزی و یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان، بە بڵاوکردنەوەی نوقڵ و شیرینی، وێنە و تراکتی تایبەت بە یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزب لە زیاتر لە ٦٠ شوێنی گشتی و شەقام و کۆڵانەکانی ئەو شارە، چالاکییەکی تەبلیغیی بێ وێنەیان لە شاری سنەی دێموکرات بەڕێوە بردووە. ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێرای سپاس و پێزانیین، دەسخۆشی و ماندوونەبوونی لە لایەنگران و ئەندامانی ماندوونەناس، بوێر، دڵسۆز و نیشتمانپەروەری حیزب لە شاری سنەی سەربەرز و مەکۆی کوردایەتی، هیوای ساغی وسڵامەتی و بەردەوام بوونیان لە ئەرکە نێشتمانییەکاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێ و دەستی ماندووبوونیان دەگوشین.