کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی حیزب و کەسایەتییە سیاسییەکانی کورد و وڵاتانی دیکە لە حیزبی دێموکرات

16:49 - 3 خەرمانان 2722

حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتییە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و وڵاتانی دیکە، بە بۆنەی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات پەیامی پێرۆزباییان ئاراستە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کردووە. پاش ڕاگەیاندن و واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلی یەکبوون و یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان، حیزب و کەسایەتییە سیاسییەکانی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی خۆیانیان ئاراستە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کردووە و سەبارەت بە یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان، هیوای بە ئاکام گەیشتنی خەباتی ڕەوای گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕزگاربوونی گەلی کوردیان لە ژێر دەستەیی کردووە. ئەو حیزب وڕێکخراوە و کەسایەتییە سیاسییانەی کە پەیامی پیرۆزباییان بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناردووە بریتین لە: پەیامی پیرۆزبایی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، پارتی سەربەستیی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە، ناوەندی چوارباخ، فیدراسۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی فینلەند" دیا کورد، کۆمەڵەی وێژە و هونەری کوردی" ڕەوەند"، "شۆرای دێموکراسیخوازنی ئێران، دوکتور فرێدریک تیسۆ، مەحموود بەشاری، ئەندامای مەکتەبی سیاسیی گۆڕان، شۆڕش حاجی، کەسایەتیی سیاسیی وبەرپرسی بەرەی تەحریر و ئەلئەحواز، کەسایەتیی سیاسیی و سکرتێری پێشووی پارتی ئازادی کورد لە سووریە، خەیرەدین موراد.