کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ سەر میلیشیاکانی ڕێژیم لە سووریە

19:55 - 3 خەرمانان 2722

ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا ڕایگەیاند کە، لە وڵامدانەوە بە هێرشی مووشەکیی میلیشیاکانی سەربە ڕێژم بۆ بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، ئەرتەشی ئەمریکا بە چەند مووشەکێک هێرشی کردە سەر مۆڵگەکانیان و لە ئاکامدا سێ میلیشیا کوژران. ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا "سێنتکام" ڕایگەیەند کە، لە سووریە بە هێرشی مووشەکی مۆڵگەی سەرەکی میلیشیاکانی سەربە کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان کردووەتە ئامانج و لەو هێرشە‌دا سێ کەس لە میلیشیا تێرۆریستەکانی سەربە خامنەیی کوژراون و چەند میلیشیای دیکەش بریندار بوون، ئەو هێرشەی ئەمریکا لە کاتێک‌ دایە کە پێشتر میلیشیاکانی سەربە ڕێژیمی ئێران، لە چەند شوێنەوە بە مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا و سێ کە لەو هێزانە بریندار بوون، بۆیە سێنتکام وڵامی ئەو هێرشەی داوەتەوە. سێنتکام لە درێژەدا باسی لەوەش کرد کە، ئەمریکا بێ هۆکار هێرش ناکاتە سەر هیچ وڵاتێک، بەڵام بۆ بەرگریی لە هاوڵاتییانی خۆی هەنگاوی پێویست هەڵدەگرێ. هەروەها لەو بارەیەوە جان کێربی، وتەبێژی شۆرای ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، وتی: هێرشی هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ سەر میلیشیاکانی سەربە ڕێژیمی ئێران لە سووریە، کۆگاکانی چەکوچۆڵ و شوێنەکانی دیکەی ژێرزەوی و تەقەمەنییەکانی کردووەتە ئامانج کە تەنیا میلیشیا تێرۆریستەکانی سەر بە ڕیژیمی ئێران ئەو شوێنانەیان بەکار هێناوە.