کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

19:57 - 3 خەرمانان 2722

بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییان ئاراستەیئ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێءران کردووە کە لە بەشیکی پەیامەکەدا هاتووە: بەڕێزان بەرپرسی گشتیی ناوەندی بەڕێوەبەریی و ئەندامانی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران هەواڵی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی هەر دوو باڵی حیزبی دیموکرات دڵخۆشی کردین و بووە بە هۆی دڵخۆشیی سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت خەڵکی ڕۆژهەڵات و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی. بەڕێزان، دڵنیاین ئەم یەکگرتنەوەیە ئاوێتەی سیاسەتێکی درووست و نشتمانیانە دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی دەسکەوتی زێدەتر بۆ گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەو هەنگاوە بەنرخەی ئێوە ئەرکی سەرشانمان قورستر دەکات و هانمان دەدات شێلگیرانەتر لە پێشوو لە پێناو مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بەرەنگاری داگیرکەر ببین. لە کۆتاییدا دەڵێن: وێرای پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم خەباتکارانی نیشتمان هیوادەخوازین ئەم یەکڕیزییە ببێتە هەوێنی یەکڕیزی و یەک هەڵویستی تەواوی هیزە خەباتکارەکانی رۆژهەڵات و کوردستان بۆ گەیشتن بە کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ. پیرۆز بێت یەکێتی و تەبایی گەلی کورد