کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی شێرکۆ شێخ نووری پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامی سەنگەر بەبۆنەی یەکگرتنەوە

04:06 - 4 خەرمانان 2722

''شــــێرکۆ شـــێخ نووری'' پێشمەرگەی دێرین و کەمئەندامی سەنگەر لە پەیامێکدا یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی لە هەموو ئەندام و لایەنگرانی ئەو حیزبە و بنەماڵەی شەهیدان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز کردووە. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: بەڕێز حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سڵاو و ڕێز ڕاگەیاندنی فەرمیی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات لە هەموو ئەندام و لایەنگرانی ئەو حیزبە و بنەماڵەی شەهیدان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆز بێ. حیزبی دێموکرات لە ئێستاوە یەک حیزبە و بۆ یەک ئامانج تێدەکۆشێت. جارێکی تر هێز و بازووەکان وەگەڕ کەوتنەوە، دڵەکان بووژانەوە و چاوەکان سۆمایان بۆ گەڕایەوە. هیوا و ئومێد سەرلەنوێ مژدەی بەخشییەوە، چیاکان سەری نزمیان هەڵێنایەوە، هەڵۆ دای لە شەقەی باڵ و بەرەو لووتکە ملی نا، میللەت هەموو بە یکەەوە سروودی ئەی ڕەقیب و دەمی ڕاپەڕین دەچڕن و بەیەکەوە هاوار دەکەن: یەکگرن تا سەرکەون، یەکگرتنتان سەرکەوتنە بەرەو زیاتر پتەوکردنی بیرو باوەڕ و ڕیزەکانی پێشمەرگە و میللەتەکەمان. شــــێرکۆ شـــێخ نوری پێشمەرگەی دێرین و کەم ئەندامی سەنگەر