کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی بنەماڵەی شەهید "نەحۆ" لە ناوچەی باکووری کوردستانی ڕۆژهەڵات بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات

16:00 - 4 خەرمانان 2722

بنەماڵەی سەربەرزی شەهید "نەحۆ" لە ناوچەی باکووری کوردستانی ڕۆژهەڵات بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران و حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییان ئاراستە کرد. لەو پەیامەدا هاتووە "ئێمە وەک بنەمالەی شەهیدی ناسراوی گەلەکەمان باپیر شکاک ناسراو بە شەهید نەحۆ پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی حیزبە تێکوشەرەکەمان لە خەڵکی کوردستان و ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات دەکەین و هیوادارین یەکگرتنەوەتان هێز و وزەی زیاتر بە خەباتی نەتەوایەتیی کورد ببەخشێت. یەکیەتی و یەکگرتن هەوێنی سەرکەوتنە بنەماڵەی شەهید نەحۆ لە باکووری کوردستانی ڕۆژهەڵات