کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

17:37 - 4 خەرمانان 2722

پێشمەرگەکانی شار لە مەهاباد بەبۆنەی جێژنی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی پیرۆزباییان ڕوو لە خەڵکی کوردستان و خەباتکارانی ڕێگای ڕزگاری بڵاو کردەوە. لە پەیامی ئەواندا هاتووە: دوو هەڵۆی ئاسمانی شینی ڕۆژهەڵات دوو چرای ڕوون و گەشاوەی خۆرهەڵات یەکگرتنتان مزگێنییە بۆ وڵات یەکگرتنتان موژدەیەکە بۆ نەجات تەرمی خوێنینی شەهیدانی خەبات دایکی دڵخوێنی شەهیدانی وڵات چاوەڕێی سەرکەوتن و یەکگرتنن چاوەڕێی ڕزگاریی و ماف وەرگرتنن ئێمە پێشمەرگەکانی نێوشاری مەهاباد بەبۆنەی ئەم جێژنە گەورەیە کە بە ڕاستی خەڵکی ڕۆژهەڵات تامەزرۆی ئەم هەواڵە دڵخۆشکەرە بوون، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، بنەماڵەی زیندانییانی خۆڕاگری سیاسی و هەموو ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین. هیوادارین ئەم یەکگرتوویی و یەکڕیزییەی نێو ماڵی کورد و دێموکرات، ببێتە هەوێنی بەهێزی و بەتوانایی کە بەگژ داگیرکەرانی کوردستان و چڵکاوخۆران و جاشەکاندا بچینەوە. هەروەها ئامادەیی خۆمان بۆ بەڕێوەبردنی هەر جۆرە چالاکییەک نیشان دەدەین.