کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێوەبەری ماڵپەری گیارەنگ بۆ یەکریزیی و یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان

14:52 - 5 خەرمانان 2722

سەرەتا بە بۆنەی بە ئاکام گەیشتنی پرۆسەی دیالۆگی دێموکراتەکان ( حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) و یەکگرتنەوە و وەسەریەک کەوتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دێموکڕات پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە حیزبی دێموکراتی یەکگرتوو و کادر و پێشمەرگە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب، خەڵکی بە ئەمەگی کوردستان، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی و هەموو ئەویندارانی ڕێگای ئازادی کوردستان دەکەین. ئەگەر لە لایەک هەواڵی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات بوو بە هۆی شادی و خۆشحاڵی خەڵکی کوردستان، لە لایەکی‌ترەو یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان بوو بە مایەی نیگەرانی و بێ‌هیوایی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی و هەموو ئەوانەی کە بە یەکریزی و تەبایی نێوماڵی کورد توڕەن. هەواڵی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان بۆ خەڵکی کوردستان هیوابەخش و پڕ لە پەیامی برایەتی و یەکبوون بووە و بە گشتی ورەبەرزی بە ئازادیخوازان و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بەخشیوە. ئێمەش وەک بەڕێوەبەرانی ماڵپەری گیارەنگ وێرای پیرۆزبایی کردن، بە ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی سەر شانی خۆمانی دەزانین کە بانگەشەی زیاتر بۆ یەکریزی نێوماڵی کورد بکەین و ماڵپەرەکەمان هەر وەک پێشوو و بەگرە زیاتریش لە خزمەت دۆزی ڕەوای کورد و گەلەکەمان دادەبێ. سەرکەوتن بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بە ئاوات دەخوازین. لەگەڵ ڕێز و حورمەت حەمەڕەسووڵ کەریمی بەرێوەبەری ماڵپەری گیاڕەنگ ٠١ - ٠٦ - ١٤٠١ ی هەتاوی ٢٣ - ٠٨ - ٢٠٢٢ ی زائینی