کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی و چالاکیی ئەندامان ولایەنگرانی حیزب لە شاری سنە وگوندەکانی دەوروبەر ی ئەو شارە

15:26 - 5 خەرمانان 2722

ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی سنە، بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوولایەنی دێموکرات، چالاکیی تەبلیغیی و پەیامی پیرۆزباییان پێشکەشی حیزبی دێموکرات کرد. بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتووە، ٸەندامان و لایەنگرانی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ٸێران لە گوندی مێراو لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، وێرای ناردنی پەیامی پیرۆزبایی چالاکیی تەبلیغییان بەبۆنەی یەکڕێزی ویەکبوونی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات بەڕێوە بردووە. هەروەها ئەندامان ولایەنگرانی حیزب لە شاری سنە بەبۆنەی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات، سەرەڕای بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی بێ‌وێنە پەیامی پیرۆزبایی خۆیانیان ئاراستەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کردووە. لەلایەن ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە وێڕای سپاس و دەسخۆشی لە هەموو ئەندامان ودڵسۆزانی حیزب لە ناوخۆی وڵات، هیوای سەر سەرکەوتنیان لە ئەرکە نیشتمانییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین و ئێمەش وەکوو حیزبی دێموکرات بەڵێن دەدین تا سەرکەوتنی گەلەکەمان لە خەبات و تێکۆشان بەدژی داگیرکەر ڕانەوەستین.