کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی و پەیامی پیرۆزبایی ئەندامانی حیزب لە شار و ناوچەکانی کوردستان

15:30 - 5 خەرمانان 2722

ئەندامان و لەیەنگرانیی حیزبی دێموکرات لە چەند شار و ناوچەی کوردستان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان بە چالاکیی تەبلیغی و پەیامی پیرۆزبایی خۆشیی خۆیانیان دەربڕی. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی هەینی٤ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان، لایەنگران و خوێندکارانی شار و ناوچەکانی کوردستان، بەبۆنەی یەکڕیزیی نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات، ئەندامانی و لایەنگران و خەڵکی دێموکرات‌دۆستی نۆدشە سەر بە هەورامان و گوندی "ڕوار"ی، ناوچەی هەورامان و سەلاسی باوەجانیەوە، بەبۆنەی یەکگرتنەوە و وەسەریەکخستنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات، پەیامی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە هەروەها لە شاری بانە، سەقز، گوندەکانی کانییەڕەش و "سەداوا"ـی قاجر و ناوچەی هەوشار، بە پەیامی پیرۆبایی و چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغیی تایبەت بەو ڕۆژە، خۆشی و شادی خۆیان دەربڕی و پیرۆزباییان لە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد. خەڵکی دێموکراتپەروەری شارەکانی سەقز و بانە وێرای کەشی ئەمنیی و میلیتاریزەکردنی شارەکان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بەو پەڕی دڵخۆشییەوە بە چالاکیی تەبلیغی پیرۆزبایی خۆیان پێشکەش بە حیزب و خەڵکی ڕۆژهەڵات کرد، هەروەها خوێندکارانی شاری تیکاب لە ناوچەی هەوشار و ئەویندارانی دێموکرت لە کانییەرەش و سەیداوای قاجر، بە پەیامی پیرۆزبایی تایبەت بە یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان و چالاکیی تەبلیغی دڵخۆشی و شادیی خۆیانیان دەربڕی و پیرۆزباییان پیشکەش بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.