کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی سەردەشت

15:36 - 5 خەرمانان 2722

خاڵ مەلا مەلایی پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی سەردەشت ماڵاوایی لە ژیان کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، "خاڵ مەلا مەلایی" پێشمەرگەی پێشوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و برای شەهید محەممەد مەلایی لە گوندی نێشکۆڵانی ناوچەی سەردەشت، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت. خاڵ مەلا مەلایی خەڵکی گوندی نێشکۆڵانی ناوچەی سەردەشت برای شەهید محەممەد مەلایی و پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە ماوەی چەند ساڵ خۆی و دوو کوڕی و برایەکی پێشمەرگەی حیزب بوون و خزمەتێکی زۆریان بە حیزب و گەلەکەیان کرد و لەو ڕێگایەدا نرخێکی یەکجار زۆریان داوە و زەحمەتێکی زۆریان کێشا. لە لایەن ناوەندیی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خاڵ مەلا و خزم و کەس و کاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.