کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوای باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شنۆ

15:40 - 5 خەرمانان 2722

حاجی حەیدەر قادری باوکی شەهید نەبی قادری لە ناوچەی سۆفیانی شنۆ، کۆچی‌دوایی کرد. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، حاجی حەیدەر قادری باوکی شەهید نەبی قادری لە گوندی سۆفیان سەر بە شاری شنۆ، ماڵاوایی لە ژیان کرد. حاجی قادر کەسێکی، خۆشناو دلسۆز و جێی متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو، کوڕێکی حاجی حەیدەر بە ناوی "نەبی قادری" ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو، لە ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەزی ١٣٧٥ بەهۆی نەخۆشیی کۆچی‌دوایی کرد. لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، وێرای بەداخبوون بۆ کۆچی‌دوایی حاجی حەیدەر قادری سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو و خەڵکی شنۆ دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.