کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی دوو برای خەڵكی پیرانشار لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە

15:41 - 5 خەرمانان 2722

دوو برای خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان( خۆڕاگری)،ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، دوو برای کاسبکاری خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی کەریم ئەبووبەکری ٣٦ ساڵە و ئیسماعیل ئەبووبەکری ٢٩ ساڵە لە سنووری ئەم شارە بە بێ پیشاندانی هەر جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون. شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو دوو بڕایە لەبەر دەستدا نییە.