کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم

16:01 - 5 خەرمانان 2722

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە کوژرا. سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٤ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی "ڕێبوار ڕەشیدی" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی قوڵیاوا سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری بڕوێشکانێ ئەم شارە کوژرا. شایانی باسە ڕێبوار "ڕەشیدی باوکی" دوو منداڵ بووە و خێزانەکەشی دووگیانە. لە ماوەی ٣٥ ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم پێنج کۆڵبەر و کاسبکار لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون.