کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنەماڵەی شەهید "مەلا ئەحمەد دەروێشی" پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

19:12 - 5 خەرمانان 2722

بنەماڵەی شەهید "مەلا ئەحمەد دەروێشی" بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات، پەیامێکی پیرۆزباییان ئاراستەی حیزبی دێموکرات کرد. لە پەیامەکەدا هاتووە: بەڕێزان ئەندامانی ڕێبەرایەتی و ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموكرات و كادر و پێشمەرگە و ئەندامە خۆشەویستەكان، پڕبەدڵ پیرۆزبایی ئەو هەنگاوە پیرۆز و مەزنەتان لێ دەكەین كە جارێكی دیكە نیشانتان دا لەپێناو بەرژەوەندیی گەل و بەهێز مانەوەی ڕێكخستنی سیاسی و نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئامادەن ناكۆكی و گرفتە نێوخۆییەكان بە ئیرادەی بەرزی ڕێبەرایەتیی هەردوولا و تێگەیشتنی حەكیمانە و بەرپرسانەتان ناسۆری لێكدابڕان بە ئاشتەوایی و یەكگرتوویی دووبارەی ڕیزەكانی ڕێكخستنی حیزبە تێكۆشەرەكەمان سارێژ بكەنەوە. لەو پێوەندییەدا ئێمە وەک بنەماڵەی شەهید مەلا ئەحمەد دەروێشی وێڕای دڵخۆشیمان، لە جاران زیاتر لەسەر ڕێبازی پیرۆزی دێموكرات و وەفاداری بە ئامانجی شەهیدانی كوردستان ئەمەگدار دەمێنینەوە و درێژە بە خەبات دەدەین. دیسان پیرۆزە لە هەموو نیشتمانپەروەرێكی تینووی ڕزگاری و ئازادیی كورد و كوردستان. سەركەوێ خەباتی نەتەوایەتیمان.