کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"عەتا سەراوی" پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکرات نارد

19:16 - 5 خەرمانان 2722

"عەتا سەراوی" ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکرات نارد. لە پەیامی ناوبراودا هاتووە: زۆر بەڕێز کاک مستەفای ھیجری سڵاوێكی گەرم بەبۆنەی کۆبوونەوەی ھەموو دێموکراتەکانی ڕۆژھەڵات لەژێر چەتری ڕەسەنایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە یەکەم حیزبی سیاسیی کوردستان و دایکی ھەموو حیزبەکان و خاوەنی شەرەفی ڕاگەیاندنی یەکەم کۆماری کوردستانە لە مەهاباد، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم ھەڤاڵانی سەرکردایەتی و کادر و پێشمەرگە و کەسوکاری شەھیدانی سەربەرز دەکەم. ھیوادارم ئەم ھەنگاوە زیاتر لە سەرکەوتن نزیکتان بکاتەوە. جارێکی تر پیرۆز بێ لەگەڵ ڕێزی زۆری دڵسۆزتان عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان