کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"کەماڵ شەرەف" یەکگرتنەوەی دێموکراتەکانی پیرۆز کرد

19:17 - 5 خەرمانان 2722

"کەماڵ شەرەف" بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی بنەماڵەی دێموکرات پەیامی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: بەڕێز ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ ڕێز و سڵاوی بێ‌پایان زۆر دڵخۆشم بە یەکگرتنەوەی هەردوو لایەنی حیزبی دێموکرات لە رۆژهەڵاتی کوردستان. بەهیوای تێکۆشان و خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافی ڕەوا و زەوتكراوی گەلی کورد و نیشتمانی داگیركراو. ئێوە بەم یەکگرتنەوەی خۆتان، هیوای گەل و وڵاتتان بۆ گەیشتن بە ئامانجی نەتەوەیی و ڕزگاربوونی گەلی كورد لە ستەم و زۆرداریی ڕێژیمەكانی ستەمكار و داگیركار زیاد کرد. سەركەوتوو بن لەگەڵ ڕێزمان براتان کەماڵ شەرەف ۲٥/۸/۲٠۲۲