کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی "ڕوار" پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە

19:19 - 5 خەرمانان 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی "ڕوار" سەر بە ناوچەی هەورامان پەیامێکی پیرۆزباییان ڕوو لە خەڵکی کوردستان و حیزبی دێموکرات بڵاو کردەوە. لەو پەیامەدا هاتووە: ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای سڵاوێکی گەرم و شۆڕشگێڕانە ئێمە وەک ئەندامان و لایەنگرانی حیزبە خۆشەویستەکەمان، حیزبی دێموکرات لە گوندی "ڕوار"ی سەر بە ناوچەی هەورامان، پڕبەدڵ یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات لەژێر ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هەموو ئەندامانی ڕێبەری، کادر و پێشمەرگەکان و هەموو کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی دەڵێین وهیوادارین بە یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات، گوڕ و تینێکی نوێ لەپێناو خەبات بۆ وەدەستهێنانی مافی نەتەوایەتیمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەست پێ بکات. بێگۆمان یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات، هیوا و وزەیەکی نوێ لەنێو خەڵکی مافخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێک دەهێنێ و ورە و وزەی تێکۆشەرانی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات دووقات و چەند قات بەرز دەکاتەوە. لە کوتاییدا بەڵێن و وەفا بۆ خەبات لەپێناو خۆێنی شەهیدان و ئامانجە بەرزەکانی حیزبە خۆشەویستەکەمان دووپات دەکەینەوە و بە دڵ و گیان ئامادەیی خۆمان بۆ هەر چەشنە ئەرکێکی حیزبی دەردەبڕین. سڵاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سڵاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی خۆڕاگری سیاسی سەرکەوێ خەباتی مافخوازانەی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەندامان و لایەنگەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی "ڕوار"ی ناوچەی هەورامان