کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەکانی "تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕ و دەورووبەری ورمێ بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات

19:20 - 5 خەرمانان 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەکانی تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕ و دەورووبەری ورمێ بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: ڕێبەری و ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی، پیشمەرگە و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کردستانی ئێران، میللەتی بەشەرەفی کورد بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کردستان ئەو یەکگرتنەوەتان لێ پیرۆز بێت. ئێمە زۆر بەختەوەرین بە یەکڕێزیی حیزبی دێموکرات و دەستخوشی و پیروزبایی پێشکەشی ئەو کەسانە دەکەین کە بۆ یەکگرتنەوەی نێو ماڵی کورد شەو و ڕۆژ لە خەباتدا بوون، بەتایبەت دەستخۆشی لە پێشمەرگە و بەڕێوەبەریی دوو لایەنی دێموکرات دەکەین کە لە بەرانبەری نەیارانی کورد و ئەو گوشارە ناچەییانەی کە بۆ یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات لەسەر ڕێگا بوون جانانە ڕاوەستان و ئەو پروژەیەیان هەتا سەرکەوتنی ڕێبەری کرد. بە دڵسۆزی و ئەرکناسیی ئێوە، بۆ گەلی کورد دەرکەوت کە درێژەدەری ڕاستەقینەی ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانی نەمر "قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی"ن. ئەم جەژنەتان لێ پیزۆز بێت و بەردەوام بن. ئەندام ولایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کردستانی ئێران لە ناوچەکانی تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕ و دەورووبەری ورمێ