کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی جیهانیی کورد یەکگرتنی دێموکراتەکانی پیرۆز کرد

00:37 - 6 خەرمانان 2722

ڕێکخراوی جیهانیی کورد بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو حیزبی دێموکرات پەیامی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە. دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە هاتووە: بەڕێزان، بەڕێوەبەری و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان. لەلایەن ڕێکخراوی جیهانیی کورد، پیرۆزبایی خۆمان سەبارەت بە یەکگرتنەوە و یەکڕیزیی بنەماڵەی دێموکرات ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکەین. بێشک یەکگرتوویی ناوماڵی کورد یەکێک لە مەرجە بنەڕەتییەکانی پەرەسەندن و بەرەوپێشچوونی جوولانەوەی نەتەوەکەمان دژی داگیرکەران و گەیشتن بە ئازادی و سەروەریی نەتەوەییە. هیوادارین حیزبی دێموکراتی یەکگرتوو "حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" بە پەشتبەستن بە ئەزموونەکانی ڕابردوو، بە ڕوانگەیەکی خەسارناسانەوە لە هۆکار و زیانەکانی لێکدابڕان ورد ببێتەوە، تا لە داهاتوودا ئەزموونی لەو چەشنە دووپات نەبێتەوە. لە کۆتاییدا ئاواتەخوازین هەرچی زووتر حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرەیەکی یەکگرتوو لە چوارچێوەی پلاتفۆرمێکی هاوبەشدا هێز و تواناکانیان دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەگەڕ خەن. ڕێکخراوی جیهانیی کورد