کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعیی کوردستان یەکگرتنەوەیان پیرۆز کرد

00:38 - 6 خەرمانان 2722

مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعی کوردستان، بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی دوو حیزبی دێموکرات پەیامی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە. بەناوی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعیی کوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین. بەبۆنەی یەکگرتنەوەی هەردوو حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. لە ڕێگای ئێوەشەوە پیرۆزبایی گەرممان لە سەرجەم کادر و پێشمەرگە و ئەندامانتان دەکەین. هیوادارین ئەم یەکگرتنە ببێتە مایەی جۆشدانی خەباتی نیشتمانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پەیوەندیی دۆستانەی میژووییمان پەرە پێ بدەین و لەسەر خاڵە هاوبەش و بەرژەوەندی باڵای نیشتمانمان لە بەدیهێنانی مافی ڕەوای گەلی کوردستان لە سەرجەم بەشەکانی نیشتمان تێکۆشانی بەردەوام ئەنجام بدەین. جارێکی تر پیرۆزباییتان لێ دەکەین. مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعیی کوردستان