کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی لاوانی ناوچەی مەنگوڕایەتی بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات

16:41 - 6 خەرمانان 2722

لاوانی ناوچەی مەنگوڕایەتی لە مەهاباد لە پەیامێکدا یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتیان پیرۆزبایی کردووە و ڕایانگەیاندووە کە ئەم یەکگرتنەوەیە ورەیەکی تازە دەبەخشێتە سەنگەری لەگیراننەهاتووی دێموکرات. لەو پەیامەدا هاتووە: وەسەریەککەوتنەوەی دێموکرات خوێنێکی تازە دەگێڕێ لە شادەمارەکانی خەباتی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ورەیکی تازە دەبەخشێتە سەنگەری لەگیراننەهاتووی دێموکرات. ئێمە لاوانی دێموکرات لە ناوچەی مەنگوڕایەتی لە سپیسەنگی موکریانەوە کە هەمیشە قەڵای دێموکرات بووە، ئەو ڕۆژە بە ڕۆژێکی مێژوویی دەزانین لە خەباتی گەلەکەماندا بۆ چەسپاندنی مافە زەوتکراوەکانمان لەلایەن ڕێژیمە تۆتالیتێر و ئۆلگارشییەکەی کۆماری پەت وسێدارەوە. هەربۆیە دەڵێین پیرۆزە ڕۆژی یەکگرتن و هیوادارین ئەو ڕۆژە ببێتە بەردی بناغە و پشتگوێدانی تەواوی لێکدابڕانەکانی ڕابردوو. لاوانی دێموکراتپەروەری ناوچەی مەنگوڕایەتی مەهاباد