کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێنج ملیۆن تۆن کاڵای پێویستی ڕۆژانە لە ئەمبارەکانی ئێراندا بێکەڵک ماونەتەوە

16:44 - 6 خەرمانان 2722

"عەلیڕەزا موقەدەسی" سەرۆکی گشتیی گومڕگی ڕێژیمی ئێران، هاوسەنگیی ئابووریی ڕێژیمی لە پێنج مانگی ڕابردوودا "نەرێنی" وەسف کردووە و وتوویەتی کە پێنج ملیۆن تۆن کاڵای بنەڕەتی لە گومڕگەکاندا بێکەڵک ماونەتەوە. بەپێی قسەی ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم، ڕێژەی هەناردەی کاڵا بنەڕەتییەکان لەو ماوەیەدا ٤٤ ملیۆن تۆن بە نرخی ٢٠میلیارد و ٩٢٤ میلیۆن دۆلار بووە کە لە چاو ساڵی ڕابردوو لەگەڵ کەمبوونەوەی "٣.٥" لەسەدی لە کێش و لەگەڵ زیادبوونی "٢١.٣٢" لەسەدی لە نرخدا بەرەوڕوو بووە. ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم هەروەها باسی لەوە کردووە کە ڕێژەی هاوردەکردنی کاڵا لە ئێران لەگەڵ کەمی "٨.٥٣" تۆنی لە کێش و زیادبوونی "١٩.٦٥" دۆلاری لە نرخدا بەرەوڕوو بووە کە لەچاو ساڵی پێشوو کە لە کێشدا "١٤" میلیۆن تۆن و "٢١ میلیارد و ٦٦٥" ملیۆن دۆلار بووە، هاوسەنگیی ئابووریی نەرێنی نیشان دەدات. بەپێی ئاماری ڕاگەیەندراوی بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە ساڵی ١٤٠٠ـی هەتاوی هاوسەنگیی ئابووری لە ئێراندا نزیک بە ژێر "٤.٥ میلیارد" دۆلار تۆمار کراوە. کەمترین ڕێژەی هاوسەنگیی ئابووری لە نیوەی دووەمی ساڵی ڕابردوو ڕووی داوە و یەکێک لە هۆکارەکانی هاتنەخوارەی ڕێژەی هەناردەکردن لە مانگەکانی کۆتایی ١٤٠٠، کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کاڵای نێونجی لە ئێراندا بووە. بەپێی ئامارەکان لە ئێستادا زیاتر لە پێنج ملیۆن تۆن کاڵای بنەڕەتی لە بەندەر و قەراخ ئاوەکان ڕاگیراون.