کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات

16:47 - 6 خەرمانان 2722

ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوولایەنی دێموکرات، لە سەقز و بانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و یەکگرتنەوەی دێموکراتەکانیان پیرۆز نرخاند. ئەندامانی تیکۆشەری حیزبی دێموکرات لە گوندی ''یازیبڵاخی'' لە سەقز لە چالاکییەکی تەبلیغیدا پارچەیە نووسراوەیەکی گەورەیان لە دیواری موخابەراتی ئەو گوندە هەڵواسیوە و پێگەی بەرز و شوێندانەریی حیزبی دێموکراتیان لە ڕاستای وەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلی کورد نیشان داوە. هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە ناوچەی بانە لە کێوی ''بڵۆ'' بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و وێنەی شەهید دوکتور ''قاسملوو'' چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتیان پیرۆزبایی کرد.