کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەوارەکانی نییەری دێموکرات پەروەر لە پەیامێکدا پیرۆزبایی یەکگرتنەوەیان کرد

22:53 - 6 خەرمانان 2722

ژنانی شۆڕشگێڕی نییەری دێموکرات پەروەر لە دووتوێی پەیامێکدا پیرۆزبایی وەسەریەکخستنەوەی ریزەکانی حیزبی دێموکراتیان کرد دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: یەکگرتووییمان زامنی سەرکەوتنمانە ئێمە تەوارەکانی نییەری سەربەرز بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات پیرۆزبایی لە هەموو ئازادیخوازان و ئەندامان و لایەنگران، کادر و پێشمەرگە و ڕێبەرایەتیی حیزبی دیموکرات دەکەین و هیوامان ئەوەیە کە حیزبە خۆشەویستەکەمان زیاتر لە ڕابردوو، هەنگاو بۆ پێشەوە هەڵێنێتەوە . بەڵێن دەدەین تاکوو لەم رێبازە پیرۆزەدا بە گیان و دڵ درێژەدەری ڕێگای پڕسەروەریی شەهیدە سوورخەڵاتەکانی گەل بین و لە هیچ تێکۆشانێک بۆ سەرکەوتنی حیزب و گەل درێغ نەکەین. تەوارەکانی نییەر ٤ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی