کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانانی خاڵی پشکنین لە جاددەی سەردەشت بۆ پیرانشار لەلایەن سپای پاسدارانەوە

22:53 - 6 خەرمانان 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی خەرمانان، هێزەکانی سپای پاسداران لە جاددەی سەردەشت بۆ پیرانشار، خاڵی پشکنینیان داناوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای ڕایگەیاند: هێزەکانی سپای پاسداران بە توندی ماشینی هاووڵاتییان دەپشکێنن. سەرچاوەی کوردستان میدیا هەروەها دەڵێت: زۆربەی هەرە زۆری پشکێنەرانی ماشینەکان و هاووڵاتییان بە کڵاوی ڕەش سەر و چاوی خۆیان داپۆشیوە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی: هۆکاری دانانی خاڵی پشکنین لە جاددەی چوونەژوورەوەی سەردەشت بۆ پیرانشار ڕوون نییە، بەڵام هێزەکانی سپا، زۆر بەتوندی هاووڵاتییان و ماشینەکان دەپشکێنن. سەرچاوەی کوردستان میدیا لە کۆتاییدا، ڕایگەیاند: پشکنینی هاووڵاتییان و پێشگرتنی ماشینەکانیان، ترس و دڵەڕاوکێی لای هاووڵاتییان دروست کردووە.