کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامـی پیرۆزبایی لایەنگران و ئەندامانی حیزبی دێموکرات لەئاوایی شنۆزەنگ سـەربەناوچەی لاجان ومەرگەوڕی ورمێ

14:04 - 7 خەرمانان 2722

ئەندامان ولایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی شنۆزەنگ سەر بە شاری پیرانشار و هەروەها مەرگەوەڕی ورمێ، بەبۆنەی یەکڕیزی و یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان پەیامێکی پیرۆزباییان پێشکەشی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کردووە. دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە: ئەندامانی ڕێبەری و کادر وپێشـمەرگە قارەمانەکانی مەتەرێزی شەرەف و بەرخۆدان، وێڕای سڵاوێکی گەرم و قارەمانانە، شۆڕشگێرانە و یەکگرتوانە خـۆمان بەخۆشحاڵ دەزانین کە لەهەلومەرجێکی هەستیاردا و لەحاڵێکدا کە کۆماری ئیسلامی بەرەوداڕمان و کزی ڕۆیشتەوە، دێموکرات و ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات بڕیارێکی نەتەوەییان دا کە لە ٣٠گەلاوێژی ١٤٠١ـی هەتاوی یەکگرتنەوەی نێوماڵی حیزبی دێموکراتتان ڕاگەیاند، خەڵکی ڕۆژهەڵاتتان بەوهەواڵە مێژوویە خۆشحاڵ وشادمان کرد و لەهەمان‌کاتیشدا بەیەکگرتن و یەکگرتوویی دووژمنانتان تێکشکاند و خەونی ناحەزان و دوژمنان و نەیارانتان کردە بڵقی سەرئاو. پڕ بەدڵ یەکڕیزی و یەکگرتوویی حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی دەکەین لە ئەندامانی ڕێبەریی حیزب‌ و کادر وپێشمەرگە قارەمانەکان، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی، خەڵکی ئازادیخوازی ڕۆژهەڵات و پێشمەرگە وئەندامە چاونەترسەکانی نێوشار. ئـەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاوایی شــنۆزەنگ -ناوچەی لاجان-پیرانشار ٢ــــی خەرمانانی ١٤٠١ـی هەتاوی