کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برووسکەی پیرۆزبایی ناوەندی پێشمەرگە دێرینەکانی دێموکرات بە بۆنەی یەکبوون و یەکڕیزی حیزبی دێموکرات

14:13 - 7 خەرمانان 2722

ناوەندی پێشمەرگە دێرینەکانی دێموکرات بە بۆنەی یەکبوون و یەکڕیزی حیزبی دێموکرات بە پەیامێکی پیرۆزبایی ئەو ڕۆژەیان پیرۆزکرد. لەو پەیامەدا هاتووە: خوشک و برایانی بەڕێز ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و تێکۆشەرانی ڕێگای خەباتی بێوچانی گەلەکەمان. بە بۆنەی یەکبوون و یەکگرتوویی ڕیزی خەباتگێڕان و فیداکارانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن ناوەندیی پێشمەرگە دێرینەکانی دێموکراتەوە لە ناخی دڵمانەوە دەستخۆشی و پیرۆزباییتان لێدەکەین کە ئاواتی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەکانیان و ئەندامان و لایەنگران و دڵسۆزانی گەلەکەمان کە وەدیهاتنی یەکڕیزی و تەبایی بوو ، ئێوە بە لەخۆبردوویی و فیداکاری خۆتان توانیتان هەلێک بڕەخسێنن کە بە فرمێسکی شادی گەلەکەمان دڵی دوژمن بریندار بکەن و ڕێگای خەبات و تێکۆشان بەرەو سەرکەوتن ئاوەدان بکەنەوە. بژی یەکڕیزی و یەکگرتوووویی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران.