کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی شارۆمەندێکی ئاڵمانی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

14:19 - 7 خەرمانان 2722

وەزارەتی دەرەوی ئاڵمان ڕایگەیاند کە ڕیژیمی ئێران گەشتیارێکی ئەو وڵاتەیان لە ئێران دەسبەسەر کردووە. وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان، ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، هەواڵی دەسبەسەرکردنی شارۆمەندێکی ئاڵمانی بە ناوی "آروید گرنە" تەمەن ٦٦ ساڵ کە زیاتر لە یەک مانگە بە تۆمەتی "وێنەگرتن لە شوینە قەدەغەکراوەکان" لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە پشتڕاست کردەوە. جێی وەبیرهێنانەوەیە کە ڕێژیمی ئێران، بە دەیان شارۆمەندی بیانی بە تۆمەتگەلی ئەمنییەتی و سیخوری دەسبەسەر کردووە و بۆ ئازادکردنی ئەو دەسبەسەر کراوانە لەگەڵ وڵاتەکەیان مامەڵە دەکا و باج و پارەیەکی زۆریان لێ وەردەگرێ. ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، ئەو کەسانە بە بارمتەی کۆماری ئیسلامی دەزانن و دەسبەسەر کردنی ئەوان بە درێژەی سیاسەتەکانی تاران بۆ بەکاربردنی گوشاری سیاسی بۆ سەر وڵاتە ئورووپاییەکان دەزانن.