کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی لە ناوچەکانی ورمێ و دەورووبەری بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات

17:57 - 7 خەرمانان 2722

بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی لە ناوچەکانی ورمێ و دەورووبەری بەبۆنەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: سڵاو و ڕێز ئێمە ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی ئایینی لە ناوچەکانی ورمێ ودەورووبەری ساڵڕوژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات و یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕێبەریی حیزب، هەموو کادر و پێشمەرگەکانی حیزب وئەندامان ولایەنگرانی حیزب پیرۆز دەکەین. هەروەها ڕادەگەیەنین ئیمە ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی ئایینی خۆمان بە درێژەدەری ڕێبازی سەرکۆماری کوردستان پێشوا قازی و قوتابییانی دەزانین، هەر ئەرکێک بکەوێتە سەر شانمان بە دڵ و گیان ئامادەین لەو ڕێبازە کە ڕێبازی ڕاست و دروستی ڕزگاریی گەلی کوردە ئەنجامی بدەین. سڵاو لە قازی، قاسملوو و شەڕەفکەندی سڵاو لە ڕۆحی شەهیدانی کوردستان سڵاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرکەوێ کوردستادن ژمارەیەک لە مامۆستا وپێشنوێژی ئایینی ناوچەکانی ورمێ