کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردان و پیرۆزبایی حیزب، ڕێکخراو و کەسایەتییەکان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

20:58 - 7 خەرمانان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشوازی لە حیزب، کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان کرد کە بە مەبەستی پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان سەردانی حیزبیان کرد. شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "حەسەن شەرەفی"، ئەندامی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزب پێشوازییان لە هێز و لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کرد و لەم پێشوازییەدا سەرجەم میوانان پیرۆزبایی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتیان پێشکەش بە شاندی حیزب کرد. پاشان شاندی حیزب وێڕای سپاس لەسەرجەم وەڤدەکان، هیوای یەکڕیزی ویەکگوتاری بۆ هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانیی بە ئاوات خواست. ئەو هێز و لایەنانەی سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانییان کرد بریتیین لە: ـ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان / مەڵبەندی ١٤ی ڕێکخستنی کۆیە ـ پارتی دێموکراتی کوردستان/ لێژنەی ناوچەی کۆیە ـ بزووتنەوەی گۆڕان/ مەکۆی کۆیە ـ حیزبی شیوعیی کوردستان / کۆمیتەی کۆیە ـ یەکگرتووی ئیسلامیی کۆوردستان / لقی کۆیە ـ کۆمیتەی ١ی ڕێکخستنی یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کۆیە ـ بەڕێز لاهور شێخ جەنگی و شاندی یاوەری ـ یەکیەتیی زانایانی کوردستان / لقی کۆیە ـ سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە ـ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر ـ بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کۆیە ـ ڕێکخراوە دێموکراتیکەکانی کۆیە ـ ڕێکخراوی چەتر