کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بزووتنەوەی ڕزگاریی دێموکراتی کوردستان، یەکگرتنی دێموکراتەکانی پیرۆز کرد

15:43 - 8 خەرمانان 2722

بزووتنەوەی ڕزگاریی دێموکراتی کوردستان، بەبۆنەی یەکگرتنەوەی هەردوو حیزبی دێموکرات پەیامی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: بۆ بەڕێزان: کاک مستەفا هیجری و کاک خالید عەزیزی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بابەت: پەیامی پیرۆزبایی سڵاوێکی گەرم بەبۆنەی یەکگرتنەوەی هەردوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەناوی هاوبیرانمان لە بزووتنەوەی ڕزگاریی دێموکراتی کوردستان گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە بەرێزتان و تەواوی ئەندام، دۆست و لایەنگرانتان دەکەین. بەو هەنگاوە پیرۆزە مێژووییە دڵ و دەروونی هەموو تاکێکی کورد و شەهیدان ئاسوودە و بەختەوەر بووە. یەکڕیزی و یەکگوتاریی کورد و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان زەروورەتێکی مێژووییە بۆیە ئێمە جارێکی تر پیرۆزبایی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین. هەر بژی کورد بزووتنەوەی ڕزگاریی دێموکراتی کوردستان