کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئازار و ئەزیەتی خەڵکی سەقز لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە

15:38 - 12 سەرماوەز 2715

کوردستان میدیا: سێ کەسی نەناسراو بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ئازار و ئەزیەتی هاووڵاتییانی شاری سەقز دەدەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سێ کەسی چەکدار لە ناوچەی فەیزوڵڵابەگیی شاری سەقز، بە ناوی کەسانی سەر بە حیزبی دێموکرات ئازار و ئەزیەتی هاووڵاتییان دەدەن و ئەوەش ترس و دڵەڕواکێی خستووەتە ناو خەڵکەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ئەو سێ چەکدارە نەناسراوە لە ناوچەی فەیزوڵڵابەگیی شاری سەقز بەتایبەت جادەی نێوان گوندی چاخلوو و یاپشخان بە ڕۆژ و بەبێ هیچ ترسیك دەستیان داوەتە ئازار و ئەزیەتی خەڵک و خۆیان بە ئەندامانی سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناساندووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا گوتی؛ ئەو کەسانە بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە داوای یارمەتی لە خەڵک دەکەن و ئەوەی هاوکارییان نەکات، بە زۆری چەک ئازار و ئەزیەتی دەدەن و یارمەتی لێ‏دەستێنن.

خەڵکی ناوچەکە لەهەمبەر ئەو ڕووداوە نیگەرانن و گوتوویانە کە ئەو کەسانە هیچ پێوەندییەکیان بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە نییە.