کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا/ پێشوازیی دەفتەری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مستەفا هیجری

17:25 - 23 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە درێژەی چاوپێکەوتنەکانیدا لە ئامریکا، لە دەفتەری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چاوپێکەوتنی کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی ٢١ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامریکای کرد و لەلایەن بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامریکا پێشوازی لێ کرا.

لەم چاوپێکەوتنەدا، لایەنە جیاوازەکانی سەفەری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باسیان لێوەکرا و لێک درانەوە.

مستەفا هیجری وێڕای پیرۆزبایی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەکوو نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامریکا ئاواتی سەرکەوتنی بۆ خواست.

لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامریکا، خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم چاوپێکەوتنە دەربڕی و هەروەها هیوای خواست لە درێژەی سەفەری مستەفا هیجری بۆ ئامریکا، سەرکەوتنی زیاتر بە دەست بێنێت.