کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

‌‎ئاگاداری/ نا بۆ ڕاخستنی فەرشی سوور بۆ ڕێژیمی تێرۆریستی ئێران

19:15 - 12 پووشپەڕ 2718

 کوردستان میدیا: هەڵمەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ دەربڕینی ڕق و بێزاریی لە تێرۆر و تێرۆری دەوڵەتیی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمشەو بەڕێوە دەچێت.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

"ئاگادارییەك بۆ ھەنگاوێكی یەكگرتوو"

‌‎ھاونیشتمانیانی خەباتگێڕ!

‌‎سەركۆماری ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، وەك نوێنەری تێرۆریزمی دەوڵەتی، سەردانی وڵاتی ئۆتریش، واتا وڵاتی خانەخوێی كارەساتی تێرۆری ڕێبەری مەزن دوكتور قاسملوو، دەكات.

‌‎ئەو سەردانە تەنیا چەند ڕۆژ پێش لە ٢٩ھەمین ساڵوەگەڕی تێرۆری شەھید قاسملووی مەزنە و ئەمە ناڕاستەوخۆ بە واتای سووربوونی ڕێژیمە لەسەر تێرۆری دەوڵەتی و ھەروەھا پێڕەونەكردنی بەھا ئەخلاقی و مرۆییەكانی دەوڵەتی ئوتریشە.

‌‎بۆیە داوا لە ھەموو ئازادیخوازانی پارێزەری كەرامەتی مرۆیی دەكەین لە ئاست ئەم پرسەدا بێ ھەڵوێست نەبن و ناڕەزایەتیی خۆتان دەرببڕن.

‌‎بۆ ئەم مەبەستە شەوی ٢٠١٨/٧/٤، كاتژمێر ٢٠:٠٠ بە كاتی ناوەندی ئورووپا، ٢١:٠٠ بە كاتی ھەولێر و ٢٢:٣٠ بە كاتی كرماشان دیاری كراوە هەتاكوو زریانێکی (توفان) تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەڕێوە ببەین و لەم ڕێگایەوە ڕق و بێزاریی خۆمان لە تێرۆر و تێرۆری دەوڵەتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەرببڕین.

‌‎كەواتە بە بەكارھێنانی ھەشتەگی دیاریكراو، بە ھەموو تواناتانەوە بۆ ماوەی دوو كاتژمێر لەم ھەنگاو و ھەڵمەتەدا بەشدار بن.

‏#NoRedCarpet4TerroristRegime

:ئەم لینكانە تاگ بكەن

‏@sebastianKurz

‏@volkspartei

‏@MFA_Austria

@‏EU_Commission