کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری/ کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له سویس

12:28 - 30 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: کەمپینی "نا بۆ سزای سێدارە" خۆپیشاندانێکی جەماوەری بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری زوریخ بەڕێوە دەبات.

دەقی ئاگادارییەکە:

لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران  ـ سویس:  پێویستە بە ھەموو لا ڕابگەینین کە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی یونی ٢٠١٨ کاتژمێر ١٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ خۆپیشاندانێکی جەماوەری لە ژێر ناوی نا بۆ سزای سێدارە بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری زوریخ بەڕێوە دەچێت.

بەم بوونەوە داوا لە ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکرات و ھەموو کوردێکی نیشتمانپەروەری نیشتەجێی سویس دەکەین کە بەشداری ئەو خۆپیشاندانە ببن. بەشداریی ئێوەی نیشتمانپەروەر نیشانەی ڕێزگرتنە لە خۆڕاگریی گیراوانی سیاسیی کورد لە گرتووخانەکانی ڕێژیم.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران — کومیتەی سویس