کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان/ خەڵاتی بلاک بێرلین درایە سینەماکارێکی کورد

19:13 - 13 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: خەڵاتی یەکەمی فیلمی فێستیڤاڵی بلاک بێرلینی ئاڵمان بە سینەماکارێکی کوردی خەڵکی مەریوان پێشکەش کرا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بیست و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی بلاک بێرلینی ئاڵمان بەڕێوەچوو و تێیدا خەڵاتی فیلمی یەکەم بە داری بادامی بەرهەمی سینەماکاری کورد، موختار مەعسومیان درا.

فیلمی داری بادام بە ئامادەکاریی موختار مەعسومیان، لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی وڵاتە جۆراوجۆرەکانی جیهاندا، خرایە سەر پەردەی سینەما.

فیلمی داری بادام ژیانی کچێک بە ناوی ئاوات دەخاتەڕوو کە دوای لەدایکبوون لە ناو بنەماڵەیەکی کورددا لەگەڵ داب و نەریت نۆرمەکان بەرەوڕوو دەبێتەوە و دواتر دەچێتە ناو دونیایەکی نوێ کە لەگەل هەورازونشێوەکانیتر، یەک ناگرێتەوە.

رەنگدانەوەی روانگە نازانستییەکانی خەڵک لە بیرکردنەوە و بابەتی وەک پزیشکی، جوانناسی و ئایینی و هۆکاری مانەوەی ئەو تێڕوانینە لە نێو خەڵک بە گشتی، ناوەڕۆکی فیلمی داری بادام پێک دێنن.