کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

12:46 - 19 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات، لە گوندی پاڵەنگان، بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

مام ئەحمەد ئەحمەدی، خەڵکی گوندی پاڵەنگان، شەوی ١٧ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی،  بە هۆی نەخوشییەوە، لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا، لە گوندی پاڵەنگان کۆچی دوایی کرد.

مام ئەحمەد باوکی پێشمەرگەی شەهید بەختیار ئەحمەدییە، کە لە ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژی ١٣٦٢ی هەتاوی، لە گوندی کاشتەر شەهید بوو.

تەرمی ناوبراو لە نێو  ئاپۆڕای خەڵکی کوردپەروەری پاڵەنگان لە گۆڕستانی وشترمل بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.