کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕیگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

19:00 - 10 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی هەوشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۹ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، "سەعید ئیسماعیلی" خەڵکی "حەسەن لۆڵانی"  هەوشار و باوکی شەهید "عارف ئیسماعیلی" بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسایەتیەکی خۆشناو و جێگای ڕێز و متمانەی ئەو ناوچەیە بوو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

شەهید عارف ئیسماعیلی ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی، لە حەسەن لۆڵان لەدایک بووە، ناوبراو جێگر پەلی پێشمەرگەکان بوو کە بەداخەوە لە ڕێکەوتی ١١ی خاکەلێوەی  ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لە شلێر لە شەڕێکی نەخوازراودا شەهید بوو.

گڵکۆی شەهید عارف ئیسماعیلی لە "بۆردومە"یە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.