کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:26 - 25 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: کاک "محەممەد مرادخانی"، باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ۲٤ی گەلاوێژی ١٣۹۷ی هەتاوی، کاک "محەممەد مرادخانی" لەدایکبووی ساڵی ۱۳۲۹ی هەتاوی، لە گوندی "پاشبڵاغ" و دانیشتووی میرئاوای بۆکان، لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا، دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

کاک محەممەد مرادی باوکی هاوڕێی پێشمەرگە، "لوقمان مرادخانی"، کادری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه.

کاک محەممەد کەسایەتییەکی نیشتمانپەوەر، جێگەی متمانە و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بوو.

 تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا لە گۆڕستانی میرئاوا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.