کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

به بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو

12:36 - 20 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات، لە شار و گوندەکانی کوردستان، چالاکیی جۆراجۆری تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری نەغەدە بۆ چەندەمین جار، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات، لە گوندەکانی " داش دوڕگە، ممێند، دوڕگەی سەرپردێ، قەرەقەساب و گردەقیت"چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕێگەی ئەو چالاکییانەدا لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات، پەیمانیان نوێ کردەوە.

لەسەر‌ پێشنیاری پێشه‌وا قازی محەممەد، کە ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی "ژ. ک" بوو، حیزبی دێموکرات له‌سه‌ر بنه‌ما ته‌شکیلاتییه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه،‌ له‌ ڕێکه‌وتی ٢٥ی گه‌لاوێژی ١٣٢٤ی هه‌تاوی دامەزرا و له‌ یه‌که‌م کۆنگره‌ی حیزب، به‌رنامه‌ی پێشنیارکراوی پێشەوا په‌سەند ده‌بێ و خۆشی‌ وه‌ک ڕێبه‌ری حیزب هه‌ڵده‌بژێردرێت.