کوردستان میدیا: حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، به‌بۆنه‌ی رۆژی پاڵپشتی محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شیان بڵاو کرده‌وه.
دەقی بەیاننامەکە بەم چەشنەیه:
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌کان!
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان!
کۆڕ و کۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆسته‌کان!
زیاتر له پێنج ساڵه که چالاکی بواری مافی مرۆڤی کوردستان به‌ڕێز محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند به تاوانی داکۆکی کردن له ماف و ئازادی و بایه‌خه مرۆییه‌کان له‌لایه‌ن رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه له به‌ندیخانه‌دا راگیراوه و ته‌نانه‌ت له هه‌لومه‌رجی دژواری جه‌سته‌یی و ده‌روونیشدا له‌گه‌ڵ داوای موره‌خه‌سی ناوبراو موافقه‌ت نه‌کراوه و رێگای پێنه‌دراوه چاوی به کوڕی نه‌خۆشی بکه‌وێ. هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ماوه‌یه‌که مانی له خواردن گرتووه و به‌مجۆره دوور نییه به‌هۆی بێ بایه‌خ بوونی گیانی ئینسانه‌کان له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی رێژیم، ئه‌م چالاکه‌ی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ مه‌ترسی زیاتر و قه‌ره‌بوونه‌کراوه به‌ره‌وڕوو بێ.
ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای مه‌حکووم کردنی ره‌فتاری دژی مرۆڤانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌رحه‌ق به زیندانیانی سیاسی و چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران، له هه‌موو لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ، پارێزه‌رانی که‌رامه‌تی ئینسانه‌کان، کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ داوا ده‌که‌ین بۆ رزگار کردنی گیانی له مه‌ترسی که‌وتووی محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند و ئازاد کردنی ناوبراو هه‌وڵ بده‌ن. به‌م بونه‌وه هه‌موو رێگایه‌کی گونجاو بگرنه به‌ر بۆ گوشار خستنه سه‌ر کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی واز له بێ‌حورمه‌تی کردن به که‌رامه‌تی ئینسانه‌کان و ئه‌شکه‌نجه و ئازار و له مه‌ترسی خستنی گیانی زیندانیانی سیاسی بێنێت.
به هیوای هه‌وڵی به‌رده‌وام له‌و پێناوه‌دا
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
٠٨/٠٤/١٣٩١ی هەتاوی
٢٨/٠٦/٢٠١٢ی زایینی