کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوام ڕێز لە ٢٥ی گەلاوێژ دەگیرێت

12:34 - 30 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی ڕێز لەو ڕۆژە مێژووییە دەگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سنەی قارەمان، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، لە شوێنەکانی وەک بەهاران، زانکۆی پەیامی نوور، شەقامی ئەسڵێ بەهاران و هەروەها  گەڕەکەکانی "ئاغە زەمان، پیر محەممەد، کانی کووزەڵە، شەقامی سیرووس، شەقامی نمەکی و شارەکی نایسەری سنه دروشمیان نووسیوە.